:::::As0.Sport::::
:::به‌خێربێن بۆ سایتی ئاسۆی وه‌رزشی:::
:::::As0.Sport::::
::
به‌خێربێن بۆ سایتی ئاسۆی وه‌رزشی
::
به‌شی هه‌واڵه جیهانیه‌كان
::
هه‌واڵه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌فریقیا
شاطر
|
Mezhwi Jami Wlatani Africa
كاتب الموضوع
رسالة
Andrea Pirlo
عدد الرسائل
:
7
تاريخ التسجيل:
27/06/2008
موضوع: Mezhwi Jami Wlatani Africa
الثلاثاء يوليو 01, 2008 4:34 pm
جامی وڵاتانی ئه‌فریقا پاڵه‌وانێتیه‌که دوو ساڵ جارێک ڕێکده‌خرێت به‌پله‌ی سێیه‌م دێت له‌دوای مۆندیال و جامی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ڕووی جه‌ماوه‌ری و بوونی ململانێی به‌هێز تێیدا؛؛له‌ساڵی 1957 درووستبووه و یه‌که‌م وڵاتی میوانداریکه‌ر سودان بووه و هه‌ڵبژارده‌ی میسریش خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه له‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که‌دا.
مێژووی درووست بوونی
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ یه‌که‌م جار له 10/2/1957 له یاریگای شاری خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان ڕێکخرا.به‌ڵام بیرۆکه‌ی درووستبوونی بۆ 8 ی حوزه‌یرانی 1956 ده‌گه‌ڕێته‌وه کاتێک له هۆتێل"ئه‌فینیدا"له وڵاتی پورتوگال عه‌بدول عه‌زیز سالم و محه‌مه‌د له‌تیفی میسری و عه‌بدوول حه‌لیم شه‌داد و به‌دوی محه‌مه‌د و عه‌بدوول حه‌لیم محه‌مه‌دی سوودانی له‌گه‌ڵ فرید وێڵی باشووری ئه‌فریقی کۆبوونه‌وه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕێکخستنی جامیێک که هه‌موو وڵاتانی ئه‌فریقا به‌شداری تێدا بکه‌ن دوای 8 مانگ دووباره له هۆتێل"گران هۆتێل"ی شاری خه‌رتووم کۆبوونه‌وه و به‌فه‌رمی درووستبوونی جامی وڵاتانی ئه‌فریقایان ڕاگه‌یاند دوای دوو ڕۆژ یه‌که‌م پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی ئه‌فریقا ڕێکخرا که هه‌ڵبژارده‌کانی{میسر.سوودان.ئه‌سیوپیا} که‌له‌یه‌که‌م یاریدا هه‌ڵبژارده‌ی میسر به ئه‌نجامی 2-1 له سوودانی برده‌وه یاریزانی میسری{ره‌ئفه‌ت}شه‌ره‌فی یه‌که‌م یاریزانی پێبه‌خشرا که‌له جامی وڵاتانی ئه‌فریقا دا گۆڵ تۆمار بکات.له دووه‌م یاریدا هه‌ڵبژارده‌ی میسر به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سیوپیای برده‌وه که هه‌ر چوار گۆڵه‌که له‌ڕێگای یاریزان{دیبییه}وه تۆمارکران و هه‌ڵبژارده‌ی میسر یه‌که‌م جامی ووڵاتانی ئه‌فریقیای به‌رزکرده‌وه.دووه‌م جامی وڵاتانی ئه‌فریقیا له میسر له‌ساڵی 1959 ڕێکخرا و هه‌مان سێ هه‌ڵبژارده به‌شداریان تێداکرد و میسر پارێزگاری له نازناوه‌که‌ی کرد و بۆجاری دووه‌م به‌ده‌ستی هێنا.به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌ی ناوخۆی و سیاسیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقیا له یه‌که‌م و دووه‌م پاڵه‌وانێتیدا به‌شداری نه‌کرد.سێیه‌م له ساڵی 1962پاڵه‌وانێتی ووڵاتی ئه‌سیوپیا له‌خۆی گرت و نازناوه‌که‌ش هه‌ر خۆی به‌ده‌ستی هێنا بووه دووه‌م هه‌ڵبژارده له دوای میسر نازناوه‌که به‌ده‌ست بهێنێت.چواره‌م جامی وڵاتانی ئه‌فریقا جیاواز بوو له‌وانه‌ی پێشوو چونکه ته‌نها یه‌ک ساڵ دوای سێیه‌م جام ده‌ستی پێ‌کرد واته له ساڵی 1963 له وڵاتی غانا ڕێکخرا وه شه‌ش هه‌ڵبژارده به‌شداریان تێداکرد که هه‌ڵبژارده‌کانی{میسر.تونس.سودان.ئه‌سیوپیا.نیجریا.غانا}تێیدا به‌شداریان تێداکرد و سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی غانای میوانداریکه‌ر جامه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا که‌له‌یاری کۆتایدا به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌هه‌ڵبژارده‌ی تونسی برده‌وه.پێنجه‌م جامی وڵاتانی ئه‌فریقیا هه‌ڵبژارده‌ی تونس یاریه‌کانی له‌خۆگرت له‌ساڵی1965 هه‌ڵبژارده‌کانی{کۆت دیڤوار.ئه‌سیوپیا.کۆنگۆ.غانا.تونس.سه‌نیگال}له‌خۆگرت و هه‌ڵبژارده‌ی غانا پارێزگاری له نازناوی پێشووی کرد و له‌یاری کۆتایدا له‌تونسی میوانداری که‌ری برده‌وه.
پێشکه‌وتنێکی باش
شه‌شه‌م جامی پاڵه‌وانێتیه‌که له‌ساڵی 1968 له وڵاتی ئه‌سیوپا ڕێکخراو بۆیه‌که‌م جار هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شداریان تێدا کرد که هه‌ڵبژارده‌کانی{ئه‌سیوپیا.ئۆگندا.کۆت دیڤوار.کۆنگۆ کینشاسا.کۆنگۆ برازافیل.جه‌زائیر.گانا.سه‌نیگال} بوون؛؛؛سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی کۆنگۆ کینشاسا جامه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا دوای ئه‌وه‌ی له یاری کۆتایدا به گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی غانای خاوه‌ن دوونازناوی پێشووی برده‌وه.حه‌وته‌یه‌مین جامی پاڵه‌وانێتیه‌که بۆ دووه‌م جار هه‌ڵبژارده‌ی سودان دوایارییه‌کانی له‌خۆگرت به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌یهێشت وه‌کو جاری پێشوو جامه‌که‌ی له‌ده‌ست بچێت و له‌یاری کۆتایدا 1-0 له‌هه‌ڵبژارده‌ی غانای برده‌وه
ئه‌وانه‌ی نازناوه‌که‌یان هێناوه له مێژووی درووست بوونه‌وه تاکو ئێستا
ساڵ / وڵاتی میوانداریکه‌ر / یـــــه‌کـــــــه‌م / دووه‌م / ئه‌نجامی یاری کۆتای
1957 / سودان / میسر / ئه‌سیوپیا / 4-0
1959 / میسر / میسر / سودان / 2-1
1962 / ئه‌سیوپیا / ئه‌سیوپیا / میسر / 4-2
1963 / غانا / غانا / سودان / 3-0
1965 / تونس / غانا / تونس 3-2
1968 / ئه‌سیوپیا / کۆنگۆکینشاسا / غانا / 1-0
1970 / سودان / سودان / غانا / 1-0
1972 / کامیرۆن / نه‌زانراوه / مالی / 3-2
1974 / میسر / ....... / زامبیا / یاری دووباره‌کراوه‌ته‌وه 2-2
1976 / ئه‌سیوپیا / مه‌غریب / نه‌زانراوه / ئه‌نجام نه‌زانراوه
1978 / غانا / غانا / ........ / 2-0
1980 / نیجریا / نیجریا / جه‌زائیر / 3-0
1982 / لیبیا / غانا / لیبیا / 1-1
1984 / کۆت دیڤوار / کامیرۆن / نیجریا / 3-1
1986 / میسر / میسر / کامیرۆن / 5-4 به په‌نالتی
1988 / مه‌غریب / کامیرۆن / نیجریا / 1-0
1990 / جه‌زائیر / جه‌زائیر / نیجریا / 1-0
1992 / سه‌نیگال / دیاری نه‌کراوه / غانا / 11-10 به په‌نالتی
1994 / تونس / نیجریا / زامبیا / 2-1
1996 / باشووری ئه‌فریقا / باشووری ئه‌فریقا / تونس / 2-0
1998 / بۆرکینا فاسۆ / میسر / باشووری ئه‌فریقا / 2-0
2000 / غانا-نیجریا / کامیرۆن / نیجریا / 4-3 به په‌نالتی
2002 / مالی / کامیرۆن / سه‌نیگال / 3-2 به په‌نالتی
2004 / تونس / تونس / مه‌غریب / 2-1
2006 / میسر / میسر / کۆت دیڤوار / 4-2 به په‌نالتی
2008 / غانا / میسر / کامیرۆن / 1-0
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال
هه‌ڵبژارده‌ی میسر
هه‌ڵبژارده‌ی نیجریا
هه‌ڵبژارده‌ی باشوری ئه‌فریقا
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب
Mezhwi Jami Wlatani Africa
صفحة
1
من اصل
1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع
الرد على المواضيع في هذا المنتدى
:::::As0.Sport::::
::
به‌خێربێن بۆ سایتی ئاسۆی وه‌رزشی
::
به‌شی هه‌واڵه جیهانیه‌كان
::
هه‌واڵه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌فریقیا
:::::As0.Sport::::
::
به‌خێربێن بۆ سایتی ئاسۆی وه‌رزشی
::
به‌شی هه‌واڵه جیهانیه‌كان
::
هه‌واڵه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌فریقیا