هێڕشبه‌ری توركی و یانیه فیاڕیالی ئیسپانی نیهاد قاوه‌چی دوێنی پاش نیوه‌ڕۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام دا كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له ڕانی ڕاستی بوو،،یاریزان نیهاد له ڕۆژی هه‌ینی 20 یۆنیۆ له یاری خوولی 8ــی یۆرۆ نێوان توركیا و كرواتیا تووشی ئه‌م پێكانه هات و نه‌یتوانی یارییه‌كه ته‌واو بكات،،نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی فالانسیا ئه‌نجام درا،،نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پزیشكان خوان ئه‌لبرۆس و ئێنریكی گازتالدییه‌وه بۆی ئه‌نجام درا،،به‌م شێوه‌یه ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی توركی بۆ ماوه‌ی نێوان 3-4 مانگ له یاریگاكان دوو ده‌كه‌وێته‌وه به‌مه‌ش ناتوانێت به‌شداری له سه‌ره‌تای لالیگا و شامپیۆنز بكات له وه‌رزی داهاتوو.

29\6\2008
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی